بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا سەبارەت بە وەردەکاریی ئۆپەراسیۆنی "چڕنووکی هەڵۆ"ی هێزەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە دژی بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (PKK)، ڕایگەیاند: لە دەسپێکی ئەو ئۆپەراسیۆنە تا ئێستا نزیکەی ١٥٠ ئەشکەوتێک کە شوێنی خۆحەشاردان و هوماری چەک و چۆڵیی پەکەکە بووە، ناسێندراوە و کراوەتە ئامانج.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی تا ئیستا ٧٠٠ شوێنی خاکی هەرێمی کوردسیان لە لایەن هێزەکانی زەوینی و ئاسمانی تورکیاوە کراوەتە ئامانج، ڕاشیگەیاند: هەروەها هێزەکانی ئاسایشی تورکیا نزیکەی ١٦٠ مین و بۆمبای دەستی چێندراویان پووچەڵ کردۆتەوە و دەستیان بە سەر ژمارێکی زۆری چەک و چۆڵدا گرتووە.
وەزیری بەرگری تورکیا لە کۆتاییشدا ئاماژەی بە کوژرانی سەربازێکی تورکیا بە ناوی عومەر کاهیا و چوار کرێکار بە هۆی تەقینەوەی بۆمبای چێندراو لە درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا کرد.
بۆچوونی ئێوە