نزیکەی ۳۰۰ کۆماندۆی تورکیا لە ناوچەی حەفتانین جێگیرکراون

فەرماندەیەکی هێزی پاسەوانی سنووری هەرێمی کوردستان لە زاخۆ وێرای ئاماژە بە درێژەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە دژی هێزەکانی پەکەکە، ڕایگەیاند: نزیکەی ۳۰۰ کۆماندۆی هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی حەفتانین بە درێژایی ۴ کیلۆمەتر هاتوونەتە نێو خاکی عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تۆڕی میدیایی ڕووداو، عەمید دلێر فەرزندە زێباری فەرماندەی هێزی ۱ی پاسەوانی سنوور لە زاخۆ، لەبارەی دوایین پێشهاتەکان و ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر هێزەکانی پەکەکە ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر هێزەکانی پەکەکە، لە رۆژی ۱۶ و ۱۷ی ژوئەن بە شێوەی زەوینی، ئاسمانی و تۆپخانەیی بۆ سەر ناوچەی حەفتانین لە پارێزگای دهۆک دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

فەرماندەی هێزی ۱ی پاسەوانی سنوور لە زاخۆ پشتڕاستی کردەوە کە هێزەکانی تورکیا سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە و ڕاشیگەیاند: شەوی ڕابردوو هێزێکی تورکیا، کە پێکهاتووە لە هێزەکانی کۆماندۆ و لایەنگرەکانیان، بە درێژایی ۴ کیلۆمەتر هاتوونەتە نێو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان.

 عەمید دلێر فەرزندە زێباری بە ئاماژە بەوەی کە ئەوە یەکەم ئۆپەراسیۆنی سنووربەزێنانەی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی پەکەکە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان نییە، جەختی کرد: ئێمە وەکو پاسەوانی سنوور بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەو ئۆپەراسیۆنە نین، بەڵکو یەکلایەنە لە لایەن تورکیاوە ئەو ئۆپەراسیۆنە کراوە. ئێمەش وەکو پاسەوانی سنووری عێراق ناڕازیبوونی خۆمان بۆ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵیی عێراق بەرزکردۆتەوە، ئەوانیش لە رێگەی خۆیانەوە دەیگەیێننە وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی دەرەوەش لە رێگەی کەناڵی تایبەتی خۆیەوە دەیگەیێننە حکومەتی تورکیا. چاوەڕێی هەر هەڵوێستێکیش دەکەین بۆ ئێمە دیاری بکرێت.

شایانی باسە، شەوانی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی "چڕنووکی هەڵۆ" هێزێکی کۆماندۆی سوپای وڵاتەکەی بۆ ئۆپەراسیۆن دژی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاودیوی ناوچەی حەفتانین لە هەرێمی کوردستان کرد و هاوکات فڕۆکەکانی تورکیا شەش گوندی سنووری قەزای زاخۆیان بۆردومان کرد کە بریتی بوون لە گوندەکانی: دشیش، حەفتەنین، رێسێ، پیربلا، گەلی پساغا و نزدوور. هاوکات تۆپخانەکانی تورکیاش لە ڕێگەی زەمینییەوە تۆپبارانی بەشێک لەو گوندانەیان کردووە.

News Code 32874

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =