بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: وەزیری دەرەوە کە ئێستا لە سەفەری تورکیایە پاش ئەوە دەچێتە ڕووسیا.
مووسەوی هەروەها وتی: جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ جێگری دەرەوی کەنەدا سەبارەت بە داکەوتنی فڕۆکە ئۆکراینیەکە گفتوگۆی کردووە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ئەگەری هەیە کۆبوونەوەی ئاستانە لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەڕێوە بچێت کە ئەگەری هەیە لە سەفەرەکی زەریف کاتەکەی دیاری بکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوڕێی لەگەڵ هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران، وتی: ئەو ڕووداوانە لە درێژەی هەوڵەکانی ئەمریکایە. ئێمە ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان بێ بنەما دەزانین و هیچ بەڵگەیەک پێشکەش نەکراوە کە پاگەندەکانی ئەوان پشتڕاست بکاتەوە.
مووسەوی بە وتنی ئەوەی کە ڕاپۆرتی ئاژانسیش بێ بنەمایە و لە سەر بنەمای پاگەندە سیخوڕیەکانی ئیسرائیل و بنیامین نتانیاهۆ بڵاو بووەتەوە، وتی: ئاژانس لە جیاتی ئەوەی کە گوێ لە هاوکاری پاکانەی ئێران بگرێت، پاگەندەکانی ئیسرائیلی کردووەتە بنەما.
بۆچوونی ئێوە