بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە میلیتاری تایمز، ژێنڕاڵ کنێت مەکنزی، سەرۆکی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکی شەوی ڕابردوو (چوارشەممە) لە کۆبوونەوەیەک لە توێژینگەی رۆژهەڵاتی ناڤین، لەبارەی چۆنیەتی درێژەی ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا وتی: هێزەکانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بە هاوکاریی هاوپەیمانانی خۆجێی واتە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە رۆژهەڵاتی ڕووباری فورات جێگرن و تاقمێکیشیان لە بنکەی تەنەفدان.
وتیشی: هاوکات ئێمە بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان یارمەتیی هێزەکانی هەسەدە و یارمەتیان دەدەن کە لە داهاتی ئەو نەوتە بەهرەمەند بن و لە رێگەگەلی جۆراوجۆری وەک درێژەی ئۆپەراسیۆنی دژی داعش بەهرەی لێ ببەن.
مەکنزی وێرای ئاماژە بە کەوتنە ژێر گوشاری هێزەکانی ئەمریکی بە هۆی پێشڕەویی سوپای سووریا بەرەو کێڵگە نەوتییەکان، بڕیاری ترامپ بۆ کشانەوەی یەکجاری هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆلێ کوردەکانی سووریای بیر هێنایەوە و جەختی کرد: ئەوە بڕیارێکی سیاسییە و لە ئەگەر دەرکرانی هەر فەرمانێک، ئامادەی جێبەجێ کردنیین.
Your Comment