بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن بەهادوری جێگری یاسایی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیداری لە گەڵ سێرگەی بۆردیلیاک باڵوێزی ئۆکراین لە کۆماری ئیسلامی ئێران، وێرای ڕاگۆڕینەوە لەبارەی پرسی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی لە کۆتایی ساڵی ڕابردووی هەتاوی لە تاران، جەختی کرد: بۆ چارەسەریی خێراتری پرسی سندووقی ڕەش و پێدانی غەرامە بە بنەماڵەی قوربانیان و پرسە هاوپەیوەندەکانی دیکەی هاوپەیوەند بە ڕووداوە دڵتەزێنە ئامادەی دانوستانین.
هەروەها باڵوێزی ئۆکراین وێرای پێشوازی لە پێشنیاری لایەنی ئێرانی ڕایگەیاند کە لە خێراترین کاتی مومکین ئەو پێشنیارە بە گوێی بەرپرسانی ئۆکراینی دەگەیێنێ و ئەنجامی بڕیارەکان بە ئێران ڕادەگەیێنێتەوە.
Your Comment