بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تا ئێستا ١٤ هەزار و ٧٧١ نموونەی تاقی کردنەوەی کۆرۆنا لە کوردستان ئەنجام دراوە کە ئەنجامی ٤هەزار و ٣٢٨ حاڵتی ئەرێنی و ١٠ هەزار و ٤٤٣ حاڵەتی نەرێنی بووە و یەک حاڵەتیش هێشتا ڕانەگەیێندراوە.
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی پارێزگای کوردستان وەکوو خوارەوەیە: سنە ١٥١٨ کەس، سەقز، ٥٨٧ کەس، دیواندەرە ٤٤٧ کەس، مەریوان ٤١٥ کەس، بانە ٣٤٧ کەس، قوروە ٣٢٩ کەس، بیجاڕ ٢١٧ کەس، کامیاران ٢٤١ کەس، دێولان ١٧٢ کەس و سەوڵاوا ٥٥ کەس.
بە پێی ڕاگەیناندنی زانکۆی پزیکشی کوردستان ئاماری گیان لەدەست داوان بە هۆی کۆرۆنا ١٧٦ کەسە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو سێ کەسی پێ زیاد بووە.
تا ئێستا ٤٣ کەس لە سەقز، ٤٥ کەس لە سنە، ٢٠ کەس لە بانە، ٢١ کەس لە قوروە، ١٨ کەس لە کامیاران، ١٠ کەس لە بیجاڕ، ٩ کەس لە مەریوان، ٧ کەس لە دیواندەرە و سێ کەس لە دێولان گیانیان لەدەست داوە و ٢٠٤٦ کەسیش چاک بوونەتەوە.
Your Comment