ڕێبەری باڵای ئێران: ئەمریکاییەکان بەم شێوە هەڵسوکەوتەیان ڕیسوا بوون

لە سی و یەکەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی، بنیاتنەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای وڵات قسە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەر ئێستا وتەدانی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بە بۆنەی 14ی جۆزەردان ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی، بنیاتنەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاستەوخۆ لەتەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانەوە بڵاو دەبێتەوە.

گرینگترین قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە خوارەوە دێت:
ئەمرۆ ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی ئیمام بە شێوەیەکی جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بەڕێوە دەچێت بەڵام گرینگترین پرس گفتوگۆ لەسەر ئیمامە کە پێداوسیتی ئەمڕۆ و سبەی وڵاتەکەمانە. 

ئیمام ڕۆحیەی گۆڕانخوازی هەبوو. ئەو بەس ڕۆڵی مامۆستایەکی هەبوو بەڵکوو ڕۆڵی فەرماندەیەکی لە ناوخۆی ئۆپراسیۆن و ڕۆڵی ڕێبەرێکی بە تەواو مانای ڕاستەقینەی هەبوو.

خەڵک سەردەمانێک ئەگەر داواکاریەکیان هەبوو تەنیا ئەوە بوو کە دەوڵەت بگاتە سەرەتایی ترین داواکارییەکانیان بەڵام ئیمام خومەینی ئەو داواکاریەی بە سەربەخۆیی و ئازادی گۆڕی. گۆڕانکاریەکی دیکە شێوەی ڕوانین بە دین بوو. خەڵکی دین و ئایینیان پرسێکی تاکەیی دەبینی  بەڵام ئیمام خومەینی بە شێوەیەکی دیکە ئایینی واتا کردەوە.

گۆڕانگکاری لە شێوەی ڕوانین بە زلهێزەکان یەکێکی تر لە گۆڕانخوازییەکانی ئیمام بوو. لە ئەو سەردەمە کەسێک پێی وانەبوو کەس بتوانێت لە سەر قسەی ئەمریکاوە قسە بکات بەڵم ئیمام کارێکیان کرد کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی خومەینی ئێمەی سووک کرد.

ئێمە لە هەندێک بواردا گۆڕانکاریمان نەبوو و لە هەندێک بواریش بەرەو پێش چووین کە ئەوە پێچەوانەی سروشتی شۆڕشە. شۆڕش ئەبێ داهێنەری هەبێت. زۆربەی شۆڕشەکانی جیهان تووشی کۆنەپرستی بوون. ئەبێ وشیار بین کە تووشی ئەو حاڵەتە نەبین.
گۆڕانکاری ڕاستەقینە پێویستی بە پشتیوانی بیریە واتا هەر جووڵەیەک بە بێ پشتیوانی بیری ناتوانێت دۆخ بگۆڕێت. ئەبێ لە سامانی مەعنەویمان کەڵک وەربگرین. 
ویستی گۆڕانکاری بە واتای نارەزایەتی کردن نییە بەڵکوو ڕۆیشتن بەرەو لای باشتر بوونە. گۆراناکری بە ئەو واتا نییە کە پشت بە ئەو شتانە کە هەمانە نەبەستین. تەنانەت لە باسی زانستیش ئەبێ کە گۆڕانکاریمان دروست کردووە نابێت قانع بین.
ئەمرۆکە هەواڵەکان باس لە ئەوە دەکات کە وڵات خەریکە بەرەو پیر بوون دەڕوات، ئەوە هەواڵێکی زۆر خراپە و ئاسەواری کاتێک دەردەکەوێت کە ئیدی هیچ چارەیەک نییە.
دۆزی ئیستای ئەمریکا لە راستیدا دەرکەوتنی ڕاستیگەلێکە کە هەمیشە شاردرابوونەوە. ئەوەی کە پۆلیسێکی سپی پێست ئەژنۆی دەخاتە سەر مرۆڤێکی ڕەش پێست و دەیکوژێت بابەتێکی نوێ نییە بەڵکوو سروشتی ئەمریکاییە کە بە سەر خەڵکی دیکە لە وڵاتانی سووریا، عێراق و ئەفغانستانیان دەکرد. ئەوە ئەخڵاقی دەسەلاتی ئەمریکایە. ئەوەی خەڵکی ئەمریکا دەڵێن و دروشم دەدەن کە ناتوانین هەناسە بدەین لە ڕاستیدا قسەی دڵی هەموو ئەو نەتەوەگەلەیە کە ئەمریکا ستەمی لێیان کردووە.

News Code 32671

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =