AP ١٣٩٩ جۆزەردان ١١ ١٨:٤١

لە لایەن سەرپەرەشتێکی شارەوانییەوە؛

کتێبخانەی جەلادەت بەدەرخان لە شاری سێرت ڕووخێندرا

کتێبخانەی جەلادەت بەدەرخان لە شاری سێرت ڕووخێندرا

سەرپەڕەشتی حکومی شارەوانی سێرت لە چوارچێوەی فەرمانێک بۆ پەرەدان بە پڕۆژەی تراموا، کتێبخانەی دیرۆکی و مێژوویی جەلادەت بەدەرخانی لەو شارەدا ڕووخاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی کارینجا، عەلی فواد ئاکێت سەرپەڕەشتی حکومی شارەوانی سێرت کە لە بەرواری ١٥ی مەی ٢٠٢٠ لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بۆ ئەو شارە دیاری کراوە، لە چوارچێوەی فەرمانێک بۆ پەرەدان بە پڕۆژەی تراموا، کتێبخانەی دیرۆکی و مێژوویی جەلادەت بەدەرخانی لەو شارەدا ڕووخاند.

ڕووخاندنی ئەو کتێبخانەیە و لابردنی تابلۆ کوردییەکان لە ئاستی شاردا دەتوانێ بە جۆرێک لە درێژەی سیاسەتی بایکۆتی پارتی دیموکراتیکی گەل (HDP) و لەوان دەرکردنی پێرسۆنێلی شارەوانی سێرت، ئەنجام درابێ و بەوەشەوە ئەو هەنگاوانە کاردانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە دواوە بووە.

News ID 32626

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha