پێنجەمین نەوتهەڵگری ئێرانی گەیشتە ئاوەکانی ڤێنزۆئێلا

میدیایەکی رۆژئاوایی بە ئاماژە بە دەسپێکی دابەشکردنی بەنزینی ئێرانی لە ئاستی وڵاتی ڤێنزۆئێلا، لە گەیشتنی پێنجەمین نەوتهەڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاوەکانی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتیڕز، دوای دابەشکرانی بەنزینی ئێرانی لە ئاستی وڵاتی ڤێنزۆئێلا، نیکۆلاس مادۆرۆ سەروک کۆماری ئەو وڵاتە لە گران بوونی نەرخی بەنزین بە هۆی هاوردە هەواڵی دا.

هەواڵی بڵاوبوونەوەی بەنزینی ئێرانی لە ئاستی وڵاتی ڤێنزۆئێلا لە کاتێکدایە کە ئەوڕۆ (یەکشەممە) پێنجەمین نەوتهەڵگری ئێرانیش گەیشتە ئاوەکانی ڤێنزۆئێلا.

هەر لەو پەیوەندییەدا کۆمپانیای "ڕفینیتیۆ ئیکان" وێرای پشت‌راست کردنەوەی ئەو هەواڵە، وتی: پێنجەمین نەوتهەڵگری ئێرانی بە ناوی کالڤێل ئەوڕۆ گەیشتۆتە ئاوگەلی ناوچەیی ڤێنزۆئێلا و پێشتریش باری سووتەمەنیی نەوتهەڵگرەکانی فۆرچۆن، فارست، فاکسۆن و پتۆنیا لە هەرێمی تایبەتی ئابووری ئەو وڵاتە داگیراوە.

News Code 32623

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha