بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسی: پاگەندە پووچەڵەکانی تیمی ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتێکدایە کە شایەدی خێرایی لە داڕمانی ئەو وڵاتەین.
ناوبراو جەختیشی کرد: شکەستی پەیتا پەیتا لە بەرەی بەرخۆدان و پێکدادانە ڕوو لە بەرزبوونەوەکان لە گەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە دەرەوە و ئابووریی بێ دەرەتان و بێکاری، سیستەمی تەندروستیی کارەستانبار، سنوورداربوونی میدیاکان و قەیرانی قووڵی کۆمەڵایەتی – ئەمنی لە ناوخۆی، بەڵگەگەلی حاشاهەڵنەگری دۆخی ئێستای ئەمریکان.
بۆچوونی ئێوە