ئەمریکا هەڕەشەی گەمارۆدانی نەوتهەڵگرەکانی ئێران دەکات

ڕۆژنامەی ئەمریکی واڵ ستریت ژۆرناڵ ڕایگەیاند کە واشنتۆن هەڕەشەی گەمارۆدانی نەوتهەڵگرەکانی ئێران کە سووتەمەنیان بۆ ڤێنزۆئێلا گواستووەتەوە، دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەمریکی واڵ ستریت ژۆرناڵ بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد کە واشنتۆن هەڕەشەی کردووە کە ئەو نەوتهەڵگرانەی کە سووتەمەنیان بۆ ڤێنزۆئێلا گواستووەتەوە گەمارۆ دەدات.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە، ئامانجی ئەمریکا لە ئەو کارە رێگری لە پێکهێنانی ئابووری نێوان ڤێنزۆئێلا و ئێرانە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو میدیا ئەمریکییە، ٢ نەوتهەڵگری یۆنان کە بە ئاڵای لیبریاوە سووتەمەنیان بۆ ڤێنزۆئێلا دەگواستەوە، لە ترسی گەمارۆدان بەرنامەکەی خۆیانیان بۆ وەرگرتنی وەجبەکانی خۆیان ، ڕاگرتووە.

بە گوێرەی پاگەندەی ئەو میدیایە، بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە کە دوو نەوتهەڵگرەکەی یۆنان ئەگەر درێژەیان بدایە کارەکیان بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ ڤێنزۆئێلا لە وەرگرتنی خزمەتگوزاری بیمە و سیستەمی بانکی نێودەوڵەتی بێبەش دەبوون.

News Code 32591

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =