بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامی جودا بۆ ناشی حەتا هاوتا لوبنانیەکەی و سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان جێژنی بەرخۆدان و ئازادی و ساڵڕۆژی ئازادکردنی باشووری لوبنان لە ژێردەستی هێزەکانی ئیسرائیل لەلایەن گەنجانی بەرخۆدانەوەی پیرۆزبایی کرد.
ناوبراو بە ئاماژە بە تۆکمە بوونی خەڵکی لوبنان و دەوڵەت و سوپای ئەو وڵاتە لەگەڵ بەرخۆدان، وەکوو ڕازی سەرکەوتن بەسەر دوژمنی ئیسرائیلی، بۆ دەوڵەت و گەلی لوبنان و بنەماڵەی شەهیدان و گیان فیداکانی بەرخۆدان ئارەزووی سەربڵندی کرد.
Your Comment