دووهەم نەوتهەڵگری ئێرانی گەیشتە ئاوەکانی ڤێنزۆئێلا

دووهەمین نەوتهەڵگری ئێران بە ناوی" فارست " کە هەڵگری سووتەمەنی ئێرانە گەیشتووتە " ناوچەی تایبەتی ئابووری " ڤێنزۆئێلا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، دووهەمین نەوتهەڵگری ئێرانی کە هەڵگری سووتەمەنییە و لەلایەن پاپۆڕەکانی ڤێنزۆئێلاوە پاسەوانی کراوە، گەیشتە ناوچەی تایبەتی ئابووری لە هەرێمی ئاوی وڵاتی ڤێنزۆئێلا.

دووهەمین نەوتهەلگری ئێرانی بە ناوی فارست ئێستا بە پاسەوانی پاپۆڕە سەربازییەکانی ڤێنزۆئێلا خەریکە بەرەو بەندرێکی ئەو وڵاتە دەڕوات.

ڕۆژی ڕابردوو یەکەم نەوتهەڵگری ئێرانی بە ناوی فۆرچۆن گەیشتە ئاوەکانی ڤێنزۆئێلا و بە پاسەوانی پاپۆڕە شەڕکەرەکانی ڤێنزۆئێلا لە یەکێک لە بەندەرەکانی ئەو وڵاتە وەستا.

چوونی نەوتهەڵگرەکانی ئێران بۆ ڤێنزۆئێلا لە دۆخێکدایە کە پێشتر ئەمریکا لە کاردانەوەی دوژمنانە پاگەندەی ڕێگری لە چوونی نەوتهەڵگرەکانی ئێران بۆ ئەو وڵاتەی کردبوو.

شەوی ڕابردووش نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا پاش گەیشتنی یەکەم وەجبەی سووتەمەنی ئێران لە پاڵپشتییەکانی ئێران دەسخۆشی کرد و وتی: ئێران و ڤێنزۆئێلا خوازیاری ئاشتین و مافی بازرگانی ئازاد لە دەریا ئازادەکانمان هەیە.

News Code 32539

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =