پەیکەرەی وەرزشوانی ناسراوی کورد لە تاران دانرا

پەیکەرەی محەمەد هەوراز پاڵەوان و کاپیتانی کوردی کۆچکردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی شاخەوانی ئێران لە مەیدانی دەرکەی تاران دانراو و ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری فەرهەنگی و هونەرگەلی شاری ڕێکخراوی جوانکاری شاری تاران وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: پەیکەرەی محەمەد هەوراز لە ژێر ناوی "لە بەرزاییەوە بۆ بەرزایی" لە لایەن مامۆستا مەلەک دادیار گەرووسیان داڕێژراوە و بە ئامادەبوونی بەرپرسان و کەسایەتیگەلی فەرهەنگی و وەرزشی لە مەیدانی دەرکی تاران دابەسترا و ڕوونوێنی کرا.

فەرزاد تالبی بە ئاماژە بە پێگەی جیهانی ئەو شاخەوانە لەوان سەرکەوتنی لە شاخی ئێڤێرێست، وتیشی: بە داخەوە محەمەد هەوراز لە ١٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی بە هۆی برینەکانی لە کاتی بەربوونەوەی لە بەرزایی ٧ هەزار و ٩٠٠ مەتری بە هۆی هەرەسی بەفر، گیانی لە دەست دا و لە کوێستانی سوڵتان یاقووبی نەغدە ئەسپاردەی خاک کراوە.

شایانی باسە، ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە پەیکەرەی خوالێخۆشبوو محەمەد هەوراز دوانیوەڕۆی ئەوڕۆ (شەممە) بە ئامادەبوونی عەبدولکەریم حسێن زادە نوێنەری خەڵکی نەغەدە و شنۆ لە مەجلیسی دەهەم، ڕەزا زارعی سەرۆکی فیدراسیۆنی شاخەوانی ئێران، ئەندامانی شۆڕایاریی گەڕەکی دەرەکە، ئیلهام فەخاری و محەمەد جەواد حەق‌شناس لە ئەندامانی شۆڕای شار و بەرزین زەرغامی سەرۆکی ڕێکخراوی جوانکاری شارەداری تاران و وریا غەفووری کاپیتانی کوردی یانەی ئیستقلالی تاران بەڕێوە چوو.

News Code 32523

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha