توێژەرانی ئێرانی دەماری نوێیان بەرهەم هێنا

توێژەرانی ئێرانی توانیان بە بەهرە وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای نانۆ، بایۆتەنکۆلۆژیا و بەکارهێنانی خانەگەلی داڕێژەری دەماری مرۆیی، دەمارگەلێک بە ئەستوورایی کەم لە پێوەری تاقیگەیی بەرهەم بێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توێژەرانی زانکۆی پیشەسازی ئەمیر کەبیر توانیان لە پێوەری تاقیگەیی دەمارگەلێکی مرۆیی بە ئەستوورایی زۆر کەم داڕێژن و بەرهەم بێنن.

فەرید توندنوویس دەرچووی دوکتۆری لقی ئەندازیاری پزیشکی زانکۆی پیشەسازی ئەمیر کەبیر سەبارەت بەو پڕۆژەی خۆی لە ژێر ناوی "بەرهەم هێنان و ناسینی پێکهاتەی نانۆیی داڕشتەی پۆلی یۆرتان ژێلاتین نانۆ بۆریگەلی کرینی بۆ بەکارهێنان لە ئەندازیاریی شانی دەماری"، وتی: لەو پڕۆژەدا توانیمان جێگرەوەیەک بۆ دەمار داڕێژین کە هاوشێوەی پێکهاتەی دەمارەکانی لەشە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هەندێک بە هۆی کێشەی پلاکگەلی چەوری یان  کێشە لە دەماری خوێنگەیێنەری پێویستیان بە دەماری دەسکردە، وتیشی: ئەو دەمارە دەبێ بەو شوێنەوە پەیوەند بدرێ، کە لە ئێستادا بۆ ئەو کارە لە دەماری دەسکردی بەهرە دەبەن و بۆ ئەو مەبەست ئێمە توانیمان ئەو دەمارانە لە پێوەری نانۆ و بە شێوەی سروشتی هاوشێوەی خود دەمارە سروشتییەکان بەرهەم بێنین.

ئاماژەی بەوەش دا: جیاوازیی ئەو دەمارە لە گەڵ دەمارە دەسکردەکان لەوەدایە کە هاوڕیزی لە گەڵ شانەکانی هاوێری هەیە و بە هۆی بوونی خانەی ئەندۆتلیاڵ لە لەشی کەسەکاندا پێش بە مەیوبوونی خوێن دەگرێت.

News Code 32518

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =