هەسەدە لە دیرەزور هێرشی کردە سەر چەند تیمی داعش

هێزە دژە تیرۆرەکانی سووریای دیموکراتیک لە چەندین ئۆپەراسیۆنی بەردەوام لە دیرەزۆر، هێرشی کردە سەر چەندین یانە و تیمی شاراوەی داعش و هاوکاتی کوشتن و قۆڵبەست‌کردنی چەند تیرۆریست، دەستی بە سەر چەک و چۆڵێکی زۆر گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هاوارنیووز، بە گوێرەی زانیارییە بە دەست گەیشتووەکان لە سەرچاوەگەلی خۆجێی، تیمگەلی دژە تیرۆری هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە چەندین ئۆپەراسیۆنی بەردەوام لە ماوەی رۆژانی ١١ تا ١٧ی مەی، هێرشی کردۆتە سەر چەندین یانە و تیمی شاراوەی داعش لە دیرەزور و هاوکاتی کوشتن و قۆڵبەست‌کردنی چەند تیرۆریست، دەستی بە سەر چەک و چۆڵێکی زۆر گرت.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، لە ئۆپەراسیۆنێک کە لە ناوچەی بۆسرا لە دژی داعش ئەنجام درا، دوو تیرۆریستی داعشی کوژراوە و چوار تیرۆریستیش بریندار بوون و هەروەها تیرۆریستێکی دیکە خۆی بە پشتوێنەی تەقینەوەیی، تەقاندۆتەوە و گیانی لە دەست داوە.

هەروەها تیمی دژە تیرۆری هەسەدە لە ئۆپەراسیۆنێک لە ناوچەی دەشیشە ئەندامێکی داعش کە لە تورکیاوە هاتبووە ئەو ناوچەیە، ناسیوەتەوە و پاش گەمارۆدرانی شوێنی خۆهەشاردانی، خۆی تەقاندۆتەوە.

لە ناوچەی شیحەلیشدا تیمی دژە تیرۆری هەسەدە لە ئۆپەراسیۆنێکدا سێ ئەندامی داعشیان دەستگیر کردووە و یانەیەکی ڕێکخراوەی شاراوەی ئەو گرووپە تیرۆریستییەیان کردۆتە ئامانج.

News Code 32496

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =