بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش جەهانپوور رایگەیاند کە لە 24 کاتژمیری ڕابردوودا 66 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.
لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ 129 هەزار و 341 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا هاتوون و لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
لە ئێستادا 100564 کەسیش چاک بوونەتەوە و لە نەخۆشخانە ڕزگاریان بووە.
هەروەها تا ئێستا 7342 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.
Your Comment