بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا کە حەوتەی پێشوو دامەزرانی بنەکەیەکی سەربازیی لە دیرەزوری ئەو وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە ڕاگەیاندبوو، لە ڕاپۆرتێکی نوێدا لە ڕەوانەکرانی هێزی سەربازیی ئەمریکا بۆ ناوچە نەوتییەکانی ئەو پارێزگایە لە پێناو توکمەی یەکە ئەمریکییەکان هەواڵی دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی سووریا، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵگەلێک لە چالاکیی دووبارەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە چەند ناوچەی سووریا، ئەمریکا پەرەی داوە بە چالاکی سەربازیی لەو وڵاتەدا.
Your Comment