ئەمریکا ڕێگە نادات کورد و دەوڵەتی سووریا ڕێککەون

بە پێی ڕاپۆرتی پێنتاگۆن، بە هۆی ترساندنی کوردی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە سەبارەت بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی سووریا، ئەگەری ڕێککەوتنی کورد و دەوڵەت لە داهاتوویەکی نزیک بوونی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕاپۆرتێکی چڕوپڕی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەتایبەتی عێراق و سووریا بڵاو کردەوە و تێیدا دۆخی هێزەکانی ئەمریکا، دۆخی شەڕ دژی داعش لە عێراق و سووریا و ڕۆڵی ئەکتەرەکان لە ئەو دوو وڵاتە شی کردووەتەوە.

لە بەشێک لە ئەو ڕاپۆرتە لەسەر دانوستانی نێوان کوردی سووریا و دەوڵەتی ناوەندی لە دیمەشقیش باس کراوە. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، وادیار نییە کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕێبەرایەتی کوردەکان لە داهاتوویەکی نزیک بتوانن لەگەڵ دیمەشق لە سەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریخ ڕێک بکەون چونکوو بە گوێرەی ڕاپۆرتی پێنتاگۆن، ئەمریکا سەبارەت بە نزیک بوونەوە بە دیمەشق و ڕێککەوتن لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی ئەو وڵاتە هۆشداریان داوە.

پێنتاگۆن لە شرۆڤەی دژایەتی واشنتۆن لەگەڵ ڕێککەوتنی کوردەکان و دەوڵەتی سووریا وتوویە ئەمریکا نایەوێت کوردی سووریا لەسەر کێڵگە نەوتییەکانی دەیرەزوور کە لە کۆنترۆڵی ئەمریکان لەگەڵ دیمەشق دانوستان بکات چونکوو دەیەوێت لە سەرچاوە سروشتییەکانی ئەو وڵاتە وەکوو کارتێک لە چارەسەری قەیرانی سیاسی سووریا کەڵک وەربگرێت.

پێنتاگۆن هەروەها هۆشداریی داوە کە ئەوە چی دیکە داعش نییە کە هەڕەشەیە لەسەر کوردەکان بەڵکوو ئەوا تورکیایە کە هەڕەشەیەکی جیدییە لەسەر بوونی کوردەکان.

پێنتاگۆن هەروەها لە ئەو ڕاپۆرتەدا، ڕووسیا و دەوڵەتی سووریای بە توند کردنەوەی دژایەتییەکانی نێوان هۆزەکانی عەرەب و کورد تۆمەتبار کردووە.

News Code 32405

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha