بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری چەکداماڵینی هەموو گرووپە ملیشیاییەکانی لوبنان بوو.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ئەنجومەنی ئاسایش لە دانیشتنی خۆی جەختی لە درێژەی پاڵپشتیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە سوپای لوبنان کرد و ڕایگەیاند: ڕاپەڕاندنی کامڵی بڕیارنامەی ژمارەی ١٥٥٩ی ئەو ئەنجومەنە خوازیاری چەکداماڵینی هەموو گرووپە ملیشیاییەکانی لوبنانە و چەک دەبێ تەنیا بە سوپای ئەو وڵاتە بێت.
هەروەها ئەو ئەنجومەن خوازیاری وەستاندنی خێرای هەرجۆرە پێشێلکارییەکی هەرێمی ئاسمانی و دەریایی لوبنان بوو.
ئەوە لە کاتێکدا لە ئانتونیۆ گوترش ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی دەستێوەردەرانە لەبارەی لوبنان، داوای لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە کرد کە لە پێناو چاکسازی ئابووری و چەکداماڵینی حزبوڵڵا و گرووپە ملیشیاییەکانی دیکە هەوڵ بدات.
گوترش ئیدعایشی کرد: بەشداریی حزبوڵڵا لە ململانێی ناوخۆیی سووریا، مەترسیی تێوەگلانی لوبنانی لە شەڕە ناوچەییەکان و لەناوچوونی سەقامگیری ئەو وڵاتە و ناوچەی بە دواوەیە و ئەوە جێی نیگەرانییە.
بۆچوونی ئێوە