بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید بەهمەن دەرهێنەری ئیلامی کورتە فیلمی "بەهار دەگات" دیپلۆمای فەخری دیپلۆمای فەخری فێستیڤاڵی فیلمی مانگانەی "بەرلین فلاش (berlin felash)"ی ئەڵمانیای بۆ مانگی ئایپرێل (خاکەلێوە) مسۆگەر کرد.
لە بەشی مانگانەی ئەو فیستیڤاڵە، فیلمە هەڵبژاردراوەکان بە شێوەی ئۆنلاین، لە سەرەتای هەر مانگێکدا نمایش دەدرێن و داوەری دەکرێن. پاشان هەڵبژاردراوانی هەر مانگێک خۆبەخۆ دەچنە قۆناغی ساڵانەی فیستیڤاڵ کە بە شێوەی لایڤ بەڕێوە دەچێت.
ستافی ئەم فیلمە پێکهاتوون لە سەعید بەهمەن (نووسەر، دەرهێنەر، فیلم هەڵگر و تۆمارکار)، کەسرا زاگرۆس (ئەکتەر) و حسین ڕوودباری (پۆستەر).
Your Comment