AP ١٣٩٩ گوڵان ٢١ ١١:٠٤

هەوای ٦ شاری کوردستان پیسە

هەوای ٦ شاری کوردستان پیسە

جێگری چاوەدێری ئیدارەی گشتی پاراستنی ژینگەی کوردستان وتی: هەوای ئەمڕۆی شارەکانی بانە، سەقز، مەریوان و قوروە و سنە و کامیاران پیس و ناتەندروست ڕاگەیێندراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەری ئالوودەیی هەوای شارەکانی سنە و کامیاران لە نێوان ١٠١ بۆ ١٥٠ یە کە ئەو دۆخە نیشاندەری ناتەندروست بوونی هەوا بۆ گرووپە هەستیارەکانە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە پێوەری ئالوودەیی هەوا لە شارەکانی بانە، سەقز، قوروە و مەریوانیش لە نێوان ١٥١ بۆ ٢٠٠ ە، زیادی کرد: لە ئەم دۆخەدا هەوای ئەو چوار شارە بۆ سەرجەم خەڵک ناتەندروستە.

جێگری چاوەدێری ئیدارەی گشتی پاراستنی ژینگەی کوردستان زیادی کرد: بە پێی پێش بینییەکان لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بە هەڵکردنی با، وردە وردە لە ئاستی ئالوودەیی خۆڵ و خاک لە شارەکان کەم دەبێتەوە.

حەمیدی وتیشی: ئێستا شارەکانی سنە، سەقز، قوروە، بانە و مەریوان سیستەمی دیاری کردنی ئاستی ئالوودەیی هەوایان هەیە.

News ID 32330

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha