بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لە تاقیکاریی ئەنجام دراوە لە سەر چوار هەزار و ٩٩٠ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، گیرۆدەبوونی هەزار و ٧١٦ کەس پشتڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ٣ هەزار و ٤٢ کس نەرێنی بووە و وەڵامی ٢٣٢ کەسیش ڕانەگەیێندراوە.
ڕاشیگەیاند: لەو هەزار و ۶۵۷ کەسە ۴٨٧ کەس لە سنە، ۳۸٣ کەس لە سەقز، ٢٠٠ کەس لە بانە، ۱٣٣ کەس لە قوروە، ۱۱٨ کەس لە دیواندەرە، ۱۰۱ کەس لە بیجار، ١٠٠ کەس لە مەریوان، ۸٥ کەس لە کامیاران، ۸٥ کەس لە دێولان و ۲۴ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.
ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ۱۲٨ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: تا ئێستا ۹٢٤ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.
Your Comment