بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر نەوبەخت لە هەژماری تویتەریی خۆی نووسی: یەکەمین بەشی یارمەتی ڕیاڵی یەک ملیارد یۆرۆیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ئەوڕۆ لە لایەن بانکی ناوەندییەوە ڕژایە حسێبی خەزێنەوە. داوا لە وەزیری تەندروستی دەکەم بەیانی بۆ دیاری کردنی یەکەمایەتییەکانی تەرخاندانی ئەو بوودجەیە بەشداری دانیشتنی ڕێکخراوی پلان و بوودجە بێت.
شایانی باسە، ماوەیەک لەوە پێش رێبەری ڕەزامەندی خۆیان بۆ هەڵگرتنی یەک ملیارد یۆرۆ لە سندووقی گەشەی نیشتمانی بۆ دابین کردنی تێچووەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەربڕیبوو.
بۆچوونی ئێوە