ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران بۆ هەمیشە لەناو دەچێت

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی پێی وایە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە لادان لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ و بەردەوام بوونی گەمارۆی چەک و تەقەمەنی لە سەر ئێران بۆ هەمیشە لەناو دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی لە تویتەرکەی نووسی: جەستەی نیوەگیانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە لادان لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ و بەردەوام بوونی نایاسایی گەمارۆی چەک و تەقەمەنی لە سەر ئێران بۆ هەمیشە لەناو دەچێت. ڤایرۆسی گەمارۆ، ئامێری کۆشکی سپی بۆ بەردەوام بوونی هێژمۆنی ڕوو لە لەناوچوونی ئەمریکایە. ئەورووپا ڕوو لە کوێ وەستاوە؛ پاراستنی ئابڕوو و بەهێز کردنەوەی چەند لایەنەگەری یان قبووڵ کردنی دووبارەی سووکایەتی و یارمەتی بە تاک لایەنەیی؟

News Code 32233

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha