بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد سوهرابی بە ئاماژە بەوەی کە ئەم کتێبە تایبەت بە سێ قۆناغی سەرەتایی، مامناوەندی و پێشکەوتە داڕێژراوە، وتی: "لە دەف تا کوردستان" کۆمەڵێکی پێکهاتووە لە بابەتەکانی بنامەی ڕێتمی، وارمئاپەکان، وانەی بەسوودت ڕیتم و تۆکمەی لێهاتوویی ژەنیاری دەف.
وتیشی: ئەو کتێبە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ فێرخوازان کە لە هاوکاتی بەهرەمەندبوون لە مامۆستایانی لێهاتوو، بتوانن بەهرەی خۆیان لە قۆناغە جۆاروجۆرەکاندا بەرزتر بکەنەوە.
حامد سوهرابی لە دایکبووی ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی لە شاری کرماشانە و لە خزمەتی مامۆستایانی وەک خەلیفە حاج فەرەج سەفەری، بیژەن کامکار و سەید عەتائوڵڵا سەلامییە فێری وانەکانی ژەندنی دەف بووە و لە پەنای ژەنیاری و ڕاهێنان و کۆنسێرت و هاوکاریی ١١ ساڵەی لە گەڵ ناوەندی دەنگ و ڕەنگی نیشتمانی و پارێزگایی، تا ئێستا ٥ کتێبی توێژینەوەیی لە بواری دەف و دەفژەنی بڵاو کردۆتەوە کە بریتین لە: "لە دەف تا کوردستان"، "سەماعی دەف"، "نەوتراوەکانی دەف"، "هۆشی ژەنیاری" و "بنەماکانی ڕیتم بۆ ژەنیاری".
Your Comment