بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیمان ئەسکەندەری ڕایگەیاند: لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ ٥٠٠ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی لەوانە پرتەقاڵی تامسۆن، پیواز، تەماتە و پەتاتە لە ڕێگای سنووری فەرمی باشماخەوە هەناردەی وڵاتی عێراق کراوە.
ناوبراو زیادی کرد: بەشی کشتوکاڵی و پیشە ، لە بەشە گرینگەکانی ئابووری وڵاتە و ئەو کارە بووەتە هۆی ئەوەی کە هەناردە کردنی بەرهەمی کشتوکاڵی، پیشەی خۆراکی و ئاژەڵداری و گەشەی ئابووری لە ئەو بەشە گرینگایەتی زۆری هەبێت.
ئەسکەندەری وتیشی: چارەسەری کێشەی هەناردە کردن بە مەبەستی گەشەی هەناردە کردن و باڵانسی نرز لە بازاڕی ناوخۆ، لەبەرچاو گرتنی بەکارهێنانی بەرهەمەکان لە ناوخۆ و هەناردە کردنی دەتوانێت بەرژەوەندی وەرزێران و ئاسایشی خۆراکی ناوخۆ دابین بکات و بەستێن بۆ گەشەی هەناردە کردنی بەرهەمگەلێک جگە لە نەوت لە درێژخایەندا خۆش بکات.
Your Comment