بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هاوکاتی ناردنی وەجبەیەک یارمەتی تەندروستی بۆ ئەمریکا، لە نامەیەکدا بۆ دۆناڵد ترامپی هاوتای ئەمریکیی جەختی لە هاوڕیزیی تورکیا و ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کرد.
ئەردۆغان لەو نامەیەدا بە ئاماژە بە هەلومەرجی قەیراناوی ئێستای جیهان لە پاش تەشەنەسەندنی نەخۆشیی کۆرۆنا و زەروورەتی هاوکاری جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی، ڕایگەیاند: دڵنیام لەوەەی کە بە هەوڵی هاوبەش کوڤیدی ١٩ تێکدەشکێنین و لە ئەزموونێکی لەو بوارەدا بە دەستمان هێناوە و ئیمکاناتی ڕوو لە گەشەمان لە پێناو دابین کردنی تەندروستی گەشتی لە داهاتوودا بەهرە دەبەین.
ئەردۆغان وێرای نرخاندنی هەنگاوەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ بەرەنگاری کۆرۆنا و نرخی ڕوو لە دابەزینی تووشبووانی ئەو وڵاتە، ڕاشیگەیاند: لەم قۆناغەشدا چ بۆ دابین کردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە و چ لە دابین کردنی هەلومەرجی پێویست بۆ ئاسایی کردنەوەی ڕەوتەکە، دەتوانن لەبابەتی هاوڕێی و هاوڕیزیی وڵاتەکەمان لە گەڵ دەوڵەت و خەڵکی ئەمریکا ئەرخەیان بن.
بۆچوونی ئێوە