بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێهدی عەبدولکەریم، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ئەلئەحید نیوز" ڕایگەیاند: بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق گرژی و ئاڵۆزییەکانی هەرێمی کوردستانی توندتر کردووە و هەرێم چالاکی گرووپە دژبەرەکانی ئێران قەدەغەکراوە.
مێهدی عەبدولکەریم بە ئاماژە بە دەستێوەردانی وڵاتانی بیانی و ناوچەیی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئاراستەکانیان زیادی کرد: هاوکارییەکی تۆکمە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ دەرکردنی ڕێکخراوە گوماناوییەکان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە سەردانەکەی ئەم دواییەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران، گفتوگۆ سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و لەو گفتوگۆکاندا جەخت لەوە کرایەوە کە بڕیاردان سەبارەت بە بەشداریی پارتی دیموکرات لەو هەڵبژاردنانەدا لە ئەستۆی سەرکردەکانی ئەم پارتەیە.
Your Comment