کەس بە هۆی کۆرۆنا لە سەردەشت لە نەخۆشخانە ڕانەگیراوە

فەرمانداری سەردەشت وتی: چوار ڕۆژی بەردەوامە کە هیچ حاڵەتێکی ئەرێنی تووشبوو بە کۆرۆنا نەهاتووەتە نەخۆشخانەی سەردەشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەقسا نەخشی پوور ڕایگەیاند: بە پێی ئەوەی کە سەردەشت شارێکە کە کیمیاباران کراوە و ٤٠٠ بنەماڵەی گیانبازی سەروو ٧٠ لەسەدی هەیە و نیگەرانیەک کە سەبارەت بە گشت گیری ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبوو، بەڵام هاوکاری بەرپرسان و خەڵکی ئازیز و بەتایبەتی پارێزەرانی تەندروستی ئەو ڤایرۆسە لە ئاستی ئەو شارە گەیشتە سفر و ئاماری گشتی تا بە ئەم چرکە ٢٧ کەس ڕاگەیێندراوە.

فەرمانداری سەردەشت لە ڕێکخستنی چوار بنکە تاقی کردنەوی پلەی گەرما و داخستنی ١٠ ڕێگای ناسەرەکی بە مەبەستی ڕیگری لە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە ئاستی شار هەواڵی دا و وتی: بنکەکانی پۆلیسی ڕێگاوبان، دارساوین، زمزیران و میرئاباد و هەروەها ١٠ خاڵی ناسەرەکی گوڵە گەنمان، ئالوت، ڕێگای گاز، جبرند، بناوێڵە، نواوە، سوستان، ئالان و ... لە ئەو شوێنە داخراوانە بوون.

نەخشی پوور بە ئاماژە بە هەوڵە ئەنجام دراوەکان لە ماوەی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا وتی: بەرنامەی گەنەبڕ کردنی شارەکان و گوندەکان، دابین کردنی مادەی تەندروستی و دەرمانی بەتایبەتی بۆ گیانبازەکان، ناردنی ١٠ هەزار برووسکەی پێشگیرانە، سنووردار کردنەوەی هاتوچۆی ناو شار، بەرهەمهێنان و بڵاو کردنەوەی هەزار دەمامکی خۆڕایی و ... ئەنجام دراوە.

News Code 32149

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =