بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە یۆرۆنیوز، پارێزەرانی مستەفا کۆچاک هونەرمەندی کۆچکردووی کوردی تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، وێرای وەسفکردنی مەرگی بە هۆی "رۆژووی بەرخۆدان"، ڕایانگەیاند: "با هەموو جیهان بزانن کە دەوڵەتی تورکیا مستەفای بە هۆی ڕەتکردنەوەی ویستی ژیرانەی، کوشت".
هەروەها عایشە کۆچاک خوشکی مستەفا کە توانیبووی چەند کاتژمێر بەر لە مەرگی ئەو هونەرمەندەی ئەندامی گرووپی یۆرووم، قسەی لە گەڵدا بکات، بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: "بە داخەوە پەیوەندی تەلەفونییەکەمان زوو داخرا و مستەفا دەیوت هەناسەی دەرنایە و ناتوانێ قسە بکات".
مستەفا کۆچاک کە حوکمی زیندانی هەتایی پێدرابوو، بە نادادپەروەرانە خوێندنەوەی حوکمەکەی خوازیاری پێداچوونەوە بە تاوانەکانی بوو.
شایانی باسە، ٢٠ رۆژ لەوە پێشیش هلین بۆلەک ئەندامێکی دیکەی گرووپی مۆسیقایی یۆرووم پاش ٢٨٨ رۆژ مانگرتن لە خواردن، گیانی لە دەست دا و بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکان دۆخی تەندروستی ئیبراهیم کۆگچەک، سێهەم ئەندامی ئەو گرووپە مۆسیقاییەش بە هۆی مانگرتن لە خواردن ناجێگرە.
گرووپی مۆسیقایی یۆرووم چالاکییەکانی خۆی لە ساڵی ١٩٨٥ەوە لە لایەن چوار خوێندکاری کوردەوە دەست پێکردووە و ئامانج لە دامەزرانی ئەو گرووپە کاردانەوە بە کودەتاگەرانی تورک بووە. ئەو گرووپە بە هەڵگرتنی درۆشمی سۆشیالیستی، ئانتی ئیمپریالسیتی و ئەنتەرناسیۆنالیستی، هونەری خۆی خزمەت بە "خەڵکی بایکۆتکراوەی تورکیا و سەرتاسەری جیهان" و "ئازادی هەموو مرۆڤایەتی" پێناسە دەکرد.
Your Comment