بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانە بێ بنەماکانی بەرپرسانی ئەمریکی سەبارەت بە هاویشتنی مانگیلەی نوور، لە هەژماری تویتەریی خۆیدا، نووسی: ئەمریکا و ئەورووپا بە پێی لێکدانەوەی هەڵە و بێ بنەمای بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش، ئێران ئامۆژگاری دەکەن. ویلایەتە یەکگرتووەکان بە پێچەوانەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش لە ساڵی ٢٠١٧ەوە خەریکی ناهەقوێژی و زەخت خستنە سەر هەمووانن.
زەریف جەختیشی کرد: ئێران نە چەکی ناڤۆکی هەیە و نە مووشەک بۆ هەڵگرتنی ئەو چەکە ترسێنەرە. خۆتان لێکی دەنەوە بزانن کێ هەیەتی؟
Your Comment