گەمارۆکانی ئەمریکا بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای سەخڵەت‌تر کردووە

جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئەوڕۆ ئێران لە پەنای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرەوڕووی گەمارۆگەلی نایاسایی و نامرۆیی ئەمریکاشە و ئەوە گوشارەکان لە سەر خەڵکی ئێران دوو هێندە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێ‌ر، سەید عەباس عێراقچی، ئێوارەی رۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ فاندرپلاسی بەڕێوەبەری سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی هۆلۆندا، وێرای ڕاگۆڕینەوە لەبارەی پرسگەلی وەک پەیوەندیگەلی دووقۆڵی و نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند: ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوڕۆ نە تەنیا لە ئێراندا، بەڵکوو لە تێکرای وڵاتانی جیهانی پەرەی سەندووە و بەرەنگاربوونەوەی پێویستی بە هەوڵی جیدی و هەنگاوی بە کۆمەڵی جیهانییە.

ڕاشیگەیاند: ئەوڕۆ ئێران لە پەنای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرەوڕووی گەمارۆگەلی نایاسایی و نامرۆیی ئەمریکاشە و ئەوە گوشارەکان لە سەر خەڵکی ئێران دوو هێندە دەکات. ئەوە مافی خەڵکی ئێران کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە و هەروەها چارەسەریی پاشهاتی ئابووریی، دەستی بە سەرچاوە داراییەکانی بگات.

عێراقچی جەختیشی کرد: گەمارۆگەلی یەک لایەنە و ستەمکارانەی ئەمریکا دژی ئێران پێشێل کردنی ئاشکرای بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشە و لەو ڕووەوە ئەمریکا دەبێ وەڵامدەری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێت.

News Code 32106

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =