ئاوی دەریاچەی ورمێ گەیشتۆتە ئاستی ١٠ ساڵ لەمەوپێش

وەزیری وزە وتی: ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ گەیشتۆتە ئاستێکی باش و لەباری ڕێژەوە هاوئاستی دەفرایەتی بەهاری ١٠ ساڵ لەوە پێش واتە یەک هەزار و ٢٧١ مەتر و ٦١ سانتی مەترە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا ئەردەکانیان لە پەراوێزی دانیشتنی لیژنەی دەوڵەت بە ئاماژە بە داکردنی ٢٧٠ میلی مەتری باران لە سەرتای ساڵی نوێی هەتاوییەوە تا ئێستا، وتی: ئەوە بەو مانایە کە ئەگەرچی ئاستی داکردنەکان ٣٠ میلی مەتر لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو کەمترە، بەڵام زیاتر لە ٦٠ میلی مەتر لە مامناوەندی درێژخایەن زیاترە.

ناوبراو هەروەها لە ئاوگرتنی نزیکەی ٥٠ گۆم و لەوان گۆمی نێودەوڵەتی هاموون لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان هەواڵی دا و سەبارەت بە بەرزبوونەوەی تەرازی ئاوی دەریاچەی ورمێش ڕایگەیاند: تەرازی ئاوی دەریاچەی ورمێ گەیشتۆتە ئاستێکی باش و لەباری ڕێژەوە هاوئاستی دەفرایەتی بەهاری ١٠ ساڵ لەوە پێش واتە یەک هەزار و ٢٧١ مەتر و ٦١ سانتی مەترە.

News Code 32033

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =