بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دانیشتنی بنکەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، وتیشی: لە سنووردانان زیرەکدا کاروکاسبیی کەم مەترسی دەتوانن چالاکییەکانیان دەست پێ بکەن و لەو پێناوە وەزارەتی تەندروستی لە گەڵ پیشەکاندا لە رێگەی ماڵپەڕی ئەو وەزارەتەوە هاوئاهەنگ بن.
ناوبراو بە ئاماژە بە بڕیاردان لە سەر کۆبوونەوەی ناو مزگەوت و شوێنە پیرۆزەکان لە مانگی ڕەمەزاندا ڕایگەیاند: ئەگەر هەلومەرجی وڵات بە هەمان شێوەی ئەوڕۆ بێت، ئەوا رێگە بە گردبوونەوە نادرێت و دەنگ و ڕەنگ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێ ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرن.
ڕۆحانی وێرای داواکاری لە خەڵکی بۆ خۆبواردن لە هاتوچۆی نازەرووری و ڕەچاوکردنی پرۆتۆکۆلی تەندروستی هاوکاتی کرانەوەی پیشەگەلی کەم مەترسی، جەختی کرد: ئێمە لە پەنای یەک و پێکەوە سەردەکەوین و ئەگەر سەرکەوتنێکیش بووە، لە هاوڕێی بەرامبەردا مسۆگەر بووە.
سەرۆک کۆمار ڕێژەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی کەمتر لە ڕێژەی ئەورووپا ڕاگەیاند و وتیشی: ئەو دەسکەوتە لە سای خەبات و لەخۆبوردوویی کادری پزیشکی، دەنگ و ڕەنگ، هێزی چەکداری و تۆڕی کۆمەڵایەتی و هونەرمەندانمان مسۆگەر بووە و ئەوان لە ئەورووپا نە تەنیا ئەو یەکگرتووییەیان نییە، بەڵکوو بەرەوڕووی ڤایرۆسێکی پڕمەترسیتری وەک "گەمارۆ"ش نین.
ڕاشیگەیاند: لەوڕۆوە دەبێ هەموو رێگەگەلی هاتوچۆی نێوان شاری لە ناو پارێزگاکاندا بکرێنەوە و پێویستە پارێزگاری و هێزی پۆلیس و بەسیج پابەندی ئەو بڕیارە بن و هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانیش بە ئیزنی خودا لە ١ی گوڵانەوە دەکرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە