بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی دیوار، ئەیووب سۆباشی سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی کوردی تورکیا وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ناونووسی ئۆنلاین لە پلانی ڕاهێنان بە زمانی کوردی لە شەوی ڕابردووەوە دەستی پێکرد کە لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا یەک هەزار و ٤٨ کەس ناونووسیان کرد و ئەو ڕێژە زۆر زیاترە لە چاوەروانییەکانی ئێمە.
ناوبراو بە ئاماژە بە تەرخاندانی ٢٧ کلاسی وانەیی ٤٠ قوتابی بۆ ئەم خولە ڕاهێنانە بە بەشداریی ٣٠ مامۆستا کە لە ١٥ی ئاڤریلەوە بە شێوەی ئۆنلاین دەکرێنەوە، وتیشی: لە ئیستادا ناونووسییەکان ڕاگیراون و ئەگەر لە رۆژانی داهاتوودا کەشێکی زیاتر ئامادە بکرێت، ناونووسییەکان دەست پێ دەکەینەوە.
Your Comment