داخوازیی سەرکردەیەکی کوردی سووریا لە جیهان

ئیلهام ئەحمەد داوای گوشار خستنە سەر دەوڵەتی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەو وڵاتە دەکات بۆ پاراستنی ئاگربڕ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی مەجلیسی دیمۆکراتی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە لەبەرچاو گرتنی ئاگربڕ لە لایەن هێزەکانی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری سووریا داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بۆ پاراستنی ئاگربڕ گوشار بخاتە سەر دەوڵەتی تورکیا.

ئیلهام ئەحمەد لە درێژەدا وتی: پەیامی ئاگربڕی نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر گرینگە. بەڵام ئەبێ لەبەرچاوی بگرین کە ئاگربڕی بێ چارەسەری کێشە دەرکە دەکاتەوە لە سەر شەڕی نوێ. پەیامی ئاگربڕ هەوڵێکی ئەرێنیە بەڵام بەس نییە. سوپای دیمۆکراتی سووریا لە وەڵام بە پەیامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان تەواوی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی خۆیی ڕاگرت. بەڵام تورکیا بە هێرشەکانییەوە لە سەردەمێکدا کە مرۆڤەکان لە بەر ڤایرپسی کۆرۆنا ئەبێ لە ماڵەکانیان بمێننەوە، ناچاریان دەکات بە کۆچ کردن.

News Code 31819

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =