بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ حەمید عەبدولمەلیکی ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە لە ٥٥ کیلۆمەتری ئەو ڕێگایە و لە نزیکی سێ ڕییانی گومە نزیکی گوندی چاڵگا لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلی جۆری پژۆ و سەمەند ڕووی دا.
ناوبراو زیادی کرد: بە هۆی ئەو ڕووداوە سێ کەس لە ناو پژۆکە و شۆفێری سەمەندەکە گیانیان لەدەست دا و سێ کەسی ناو سەمەندەکەش بریندار بوون کە دۆخیان ناجێگیر ڕاپۆرت کراوە.
عەبدولمەلیکی ڕایگەیاند: سەرجەم کوژراو و بریندارەکان لە لایەن فریاکەوتنی زەڕینە و ئێرانخاوە گواستراونەتەوە بۆ دیواندەرە.
سەرهەنگ عەبدولمەلیکی زیادی کرد: هۆکاری ئەو ڕووداوە لە لایەن کارناسەکانەوە لێک دەدرێتەوە و ڕادەگەیێندرێت.
بۆچوونی ئێوە