بانگەشەی چوارمەین دووساڵانەی شێعری کوردی "مناڵ" بڵاوبۆوە

بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سیاسەتدانەریی چوارەمین دووساڵانەی شێعری کوردی "مناڵ" لە بڵاوبوونەوەی بانگەشەی ئەو مێهرەجانە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی سەحرایی بە ئاماژە بە پەیجووریی ئامانجەکانی دۆزینەوە و ناساندنی داهێنەرانی نوێی بواری شێعری کوردی منداڵان، هاندانی شاعیران و وێژەران بۆ بەرهەم هێنانی دەقی شاز و پاراستن و نرخاندنی زمانی دایکی لە چوارمەین دووساڵانەی شێعری کوردی "مناڵ"، وتی: ئەم مێهرەجانە لە دوو بەشی سەرەکیی شاعیرانی گەورەساڵی شێعری منداڵ و شاعێرانی منداڵ و میرمنداڵ (١٥ ساڵ بۆ خوارێ) و دوو بەشی لاوەکیی بەشداری مەجازیی منداڵان بە فایلی ڤیدئۆیی و داڕشتنی پۆستەرە بە مژاری "مێهرەجانی شێعری کوردی مناڵ" پێکهاتووە.

بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سیاسەتدانەریی چوارەمین دووساڵانەی شێعری کوردی "مناڵ" وتیشی: بەشداربووان دەتوانن ٣ تا ٥ شێعر بە یەکێک لە شێوەزارەکانی زمانی کوردی بە فۆنتی ستاندارد لە گەڵ گرتەی دەنگی یان ڤیدئۆیی شێعرەکەیان لە رێگەی ئادرەسی ئینتەرنێتییەوە ڕەوانەی نووسینگەی مێهرەجان بکەن.

سەحرایی بە ئاماژە بە ٣١ی مانگی جۆزەردان وەک دوامۆڵەتی ناردنی بەرهەم و هاوینی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی وەک زەمانی بەڕێوەچوونی ئەو مێهرەجانە، ڕاشیگەیاند: خەڵاتی ١٠ کەسی هەڵبژاردەی هەر دوو بەشی سەرەکی ۱۰,۰۰۰,۰۰۰ ڕیاڵ لە گەڵ لەوح و کۆتەڵی مێهرەجانە، ١٠ کەسی شیاوی ڕێزنان لە هەر دوو بەش ۷,۰۰۰,۰۰۰ ڕیاڵ لە گەڵ لەوح وەردەگرن و ۳,۰۰۰,۰۰۰ ڕیاڵ لە گەڵ لەوح دەدرێتە ١٠ منداڵی هەڵبژاردە لە بەشی لاوەکی و خەڵاتی ۱۰٫۰۰۰٫۰۰۰ ڕیاڵ لە گەڵ لەوحیش ئاراستەی پلانێکی هەڵبژاردە لە بەشی پۆستەرە دەکرێت.

News Code 31785

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =