بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا لە ڤیدئۆ کۆنفڕانسی وەزیری ناوخۆ لە گەڵ پارێزگارانی سەرتاسەری وڵات، بۆ چارەسەریی گرفتی ئابووریی خەڵکی و چینەکانی خوارەوە لە ماوەی مەوداگرتنی کۆمەڵایەتی، ڕایگەیاند: بۆ چارەسەریی کێشەی ئابووری لە ماوەی نەخۆشیی کۆرۆنا، واناشە دەوڵەت یارانەی سێ مانگی یەکەمی ساڵ بە جاری بڕێژێتە حیسابی بنەماڵەکان.
ڕاشیگەیاند: لەو هەلومەرجەدا دەوڵەت دەتوانێ پاکێجێکی مادەی خۆراکی ئامادە و لە نێوان بنەماڵە کەم داهاتوو و هەژارەکاندا بڵاو بکاتەوە و خود ئەم هەنگاوە دەتوانێ یارمەتیدەری گەشەی کەرتی کشتوکاڵیش بێت.
مورادنیا لە درێژەدا بە ئاماژە بە یارمەتیی ٢ ملیارد تمەنی خێرخوازانی کوردستانی لە گەڵ دەسپێکی نەخۆشی کۆرۆنا، وتی: تا ئێستا لە ئاستی پارێزگا ٦٠ هەزار پاکێجی تەندروستی و پاکژی بە بایەخی ٢ و نیو ملیارد تمەن لە نێوان خەڵکی بێ بەش و پەراوێزنشین بڵاو بۆتەوە و هەوڵی ئامادەکردنی پاکێجی خۆراکی بۆ ١٠ هەزار بنەماڵەی پارێزگاین.
بۆچوونی ئێوە