کوژرانی ئەندامێکی کۆنسەی سەرکردایەتی پەکەکە

هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا و هێزی چەکداری ئەو وڵاتە لە قەندیل، ئیدعای کرد: نەزیفه بیلەن ئەندامی کۆنسەی سەرکردایەتی پەکەکە لە خاکی عێراقدا کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی ئانادۆلو بە گێڕانەوە لە سەرچاوەگەلی ئەمنیی تورکیا، ئیدعای کرد: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی دەزگای ھەواڵگری میت و ھێزە سەربازییەکانی تورکیا لە قەندیل، "نەزیفە بیلەن" ناسراو بە "ھاجەر ھیلال" یان "ھاجەر گۆیی" ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لە خاکی عێراقدا کوژراوە.

شایانی باسە، بیلەن یەکێک بووە لە شەش ئەندامەکەی کۆنسەی بەڕێوەبردنی کەجەکە کە لە سووریا و لوبنان لە لایەن خودی "عەبدوڵڵا ئۆجالان"ەوە مەشقی سەربازی و سیاسی پێکراوە و دواتر بۆتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی لقی ژنانی پەکەکە و لەو رێکخراوەدا بە ناوەکانی ھاجەر ھیلال و ھاجەر گۆیی ناسراوە.

تا ئێستا سەرچاوەگەلی پەکەکە و کۆنسە‌ی سە‌رۆکایە‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) هەواڵی کۆژرانی ئەو ئەندامەیان پشت‌ڕاست یان ڕەت نەکردۆتەوە.

News Code 31756

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha