بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەبا شیرۆدبوزورگی سەرۆکی ڕێکخراوی دادی هێزی چەکداری پارێزگای کوردستان لەبارەی ڕووداوی هەڵاتنی زیندانییەکانی سەقز ڕایگەیاند: لەو پەیوەندییەدا چەند کەس لە هێزەکانی زیندانی سەقز بانگهێشت کران و لێپێچینەوەیان لێ کراوە و چوار کەسیان بە حوکمی دادگا ڕاگیراون.
ڕاشیگەیاند: خێرا دوای ڕاپۆرتی هەڵاتنی زیندانییەکان و لە پێناو ڕاپەڕاندنی فەرمانی سەرۆکی دەزگای داد سەبارەت بە ناسین و هەڵسوکەوتی یەکلاکەرەوە لە گەڵ کەمتەرخەمان، دۆسیەیەک لە دادگەی سەربازیی ناوچەی سەقز پێکهاتووە و سەرۆکی دادگە لە شوێنەکە ئامادە بووە و توێژینەوەی مەیدانی دەست پێکردووە و فەرمانی پێویستی بە هاوئاهەنگی لە گەڵ دادستێنی سەربازیی پارێزگا دەرکردووە.
بۆچوونی ئێوە