بەشداریی ۳۲۷۴ کورد لە خولی ئانلاینی فێرکاری زمانی کوردی

سەرۆکی توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆ کوردستان رایگەیاند کە لە ماوەی چەند ڕۆژدا ۳۲۷۴ کەس بە شێوی ئینترنێتی ناویان لە خولی ئانلاینی فێرکاری زمانی کوردیدا نووسیوە.

دوکتۆر بێهرووز چەمەن ئارا، مامۆستای زانکۆی کوردستان و سەرۆکی توێژینگەی کوردستانناسی لە گفتوگۆ لە هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، وتی: لە سەر پێشنیاری کەمپەینی کوردستان دژی کۆرۆنا، زانکۆ کوردستان بڕیار داوە بە بەڕێوەبردنی خولی فێرکاری زمانی کودی بە شێوەی ئانلاین و ئینترنێتی.

 وتیشی: ئامانج لە دانانی ئەم خولە فێرکاریەی زمانی کوردی ئەوە بووە کە خەڵک لەم ڕۆژانەدا کە بۆ ڕێگری لە تەشەنە سەندنی کۆرۆنا لە ماڵ دەمێننەوە کاتەکەیان بە باشترین شێوە تێپەڕێت و ئەوانەی خوێندنەوە و نووسینی زمانی کوردی نازانن فێری ببن.

چەمەن ئارا ڕایگەیاند کە داخوازی خەڵک بۆ بەشداریی لە خولی فێربوونی سەرەتایی زمانی کوردی زۆر بووە بەڵام ئیدی دەفرایەتی خولەکە پڕ بووەتەوە و ئەوانەش کە نەیانتوانیوە بەشدار بن لەو خولەدا دەتوانن بچنە سەر لاپەڕەی سەرەکی پورتاڵی زانکۆ کوردستان و هەر لەوێ بە شێوەی ئانلاین  وانە وتنەوەکەمان ببینن و کەڵک لەو فێرکارییە وەرگرن.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دوای خولی یەکەم کە پێنج شەو بەردەوام دەبێت و لە کاتژمێر ۸ و نیوی ئەمشەو دەسپێدەکات تا ۱۴ی خاکەلێوە، پلانمان داڕشتووە لە ڕۆژانی دوای ئەوەشدا خولەکانی فێرکاری ڕێزمانی کوردی ناوەڕاست و ڕێزمانی کوردی خواروو و هەورامیش بە شێوەی ئانلاین بەڕێوەببەین.

https://www.uok.ac.ir   پۆرتاڵی زانکۆ کوردستان

News Code 31726

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =