بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەباری بە ئاماژە بەهرەمەندبوونی زیندانییە خۆ تەسلیمکەران لە پێڕەونامەی لێبوردن و نابەهرەمەندیی کەسانی هەڵاتوو و خۆبەدەستەوەنەدەر لە هەلی لێبوردن یان داشکانی سزا، ڕایگەیاند: زیندانییە هەڵاتووەکان تەنیا لە ئەگەری خۆتەسلیم کردن لە هەلی پێرەونامەی لێبوردنی سەرتاسەری بەهرەمەند دەبن.
ئێوارەی رۆژی ڕابردوو (هەینی ٨ی خاکەلێوە) نزیکەی ٧٠ زیندانی لە زیندانی سەقز وێرای لێدانی نیگابانەکان هەڵاتن، کە هەر شەوی هەینی ٥ کەسیان دەستگیر کران و یەک کەسیش خۆی تەسلیمی پۆلیس کرد. هەروەها لە شەوی ڕابردووەوە تا نیوەڕۆی ئەوڕۆ ٤ زیندانی دیکەش دەستگیر و یەک کەسی دیکە خۆی تەسلیم پۆلیس کرد و بەوەشەوە ٥٩ زیندانی دیکە هێشتا لە دەرەوەن.
جێگری فەرماندەیی هێزی ئینتزامی کوردستانیش لەوبارەیەوە لە داخرانی هەموو رێگەکانی هاتنگەی شاری سەقز و ڕاپەراندنی هەنگاوە تەکنیکییەکان بۆ ناسین و دەستگیریی زیندانییەکان هەواڵی دا و وتی: پۆلیسی ئاسایش و ئاگایی خەریکی پێوشوێن گرتن و ئەنجامدانی هەوڵی پێویست بۆ دەستگیریی هەڵاتووانە.
Your Comment