بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر کەریمیان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٩ کەسی دیکە لە پارێزگای ئیلام گیرۆدەی ڤایرووسی کۆرۆنا بوونە و بە مەرگی ٢ کەسی دیکە لەو ماوەیە، ڕێژەی قوربانیانی کۆرۆنای پارێزگا گەیشتە ٢١ کەس.
سەرۆکی زانکۆی زانستە گشتییەکانی ئیلام وێرای ئاماژە بە تووشبوونی ١٥ کەس لە ستافی پزیشکی ئەو پارێزگایە کە پێکهاتوون لە ٦ پزیشک و ٩ کادێری تەندروستی بە نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: تا ئێستا ١٥٣ کەس لە تووشبووانی کۆرۆنا چابوونەتەوە و تەندروستیان بە دەست هێناوەتەوە.
Your Comment