بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش جەهانپوور ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی دوایی هەر وەکوو ڕابردوو ژمارەی تووش بووان بە کۆڤێد ١٩ لە تاران و شارەکانی تر زیادی کردووە و ئەو بەرز بوونەوە لە تاران ١٣ لەسەدە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا وتی: لە یارمەتی و پاڵپشتی هەر وڵاتێک جگە لە ئەمریکا و ئیسرائیل پێشوازی دەکەین و لە ڕۆژانی ڕابردوو یارمەتیەکی زۆر لەوانە جیهازاتی تەندروستی و دەرمانیمان وەرگرتووە کە جێی دەسخۆشییە.
وتیشی: سەبارەت بە یارمەتی پزیشکانی بێ سنووری فەڕەنسا وێڕا دەسخۆشی لێیان ئەوبێ بوترێت کە یارمەتی ئەو گرووپە چێ کردنی نەخۆشخانەیەکی ٤٨ قەرەوێلەیی لە ئیسفەهان بوو بەڵام لە دۆخێکدا کە لە سەرانسەری ئێران قەرەویلەی خاڵیمان هەیە ئێشتا ئاوەها یارمەتیەمان پێویست نییە وێڕای ئەوەی کە لە پێشەوە بۆ هاتنی ئەو کەسانە و چێ کردنی ئەو نەخۆشخانە لە گەڵ وەزارەتی تەندروستی هەماهەنگی نەکرابوو.
بۆچوونی ئێوە