بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند: لە ٧١٣ نموونە تاقی کردنەوە بۆ کەسانی گومانلێکراو، ئەنجامی تاقی کردنەوەی ٢٧٨ کەسیان ئەرێنی و ٣٨٢ کەسیان نەرێنی بووە و ئەنجام تاقی کردنەوەی ٥٣ کەسیش هێشتا نادیارە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو ژمارەیە لە شارەکانی کوردستان بە شێوەی خوارەوەیە: سەقز ٩٧ کەس، سنە ٥٦ کەس، کامیاران ١٠ کەس، قوروە ١٨ کەس، مەریوان ٨ کەس، دیواندەرە ٠ کەس، بیجاڕ ١٦ کەس، دێولان ٢ کەس و سەوڵاواش ٢ کەس.
ناوبراو راشیگەیاند تا ئێستا ٣٣ کەس لە کوردستان بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە کە سەقز بە ١٥ کەسەوە زیاترین ئاماری هەیە، سنە و قوروە هەر کامەیان ٣ کەس، بانە ٦ کەس، مەریوان، بیجاڕ و کامیاران هەر کامەیان ٢ کەسیان گیانی لەدەست داوە.
Your Comment