AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ٥ ١٠:٥٧

سەبارەت بە کۆرۆنا;

تەندروستی جیهانی هەواڵی مەترسیەکی گەورە دەدات

تەندروستی جیهانی هەواڵی مەترسیەکی گەورە دەدات

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی دووشەممە نیسبەت بە خێرایی زۆری بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی دوووشەممە ڕایگەیاند کە گشت گیری نەخۆشی کۆرۆنا لە جیهان خێرا روو لە بەرز بوونەوەیە، بە شێوەیەک کە ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار تووش بە ئەو نەخۆشییە لە سەرانسەری جیهان تۆمار کراوە و ئەو نەخۆشییە ڕووی لە تەواوی وڵاتانی جیهان کردووە.

بەرپرسی گشتی ڕێکخراو تەندروستی جیهانی هەروەها سەبارەت بە رەوتی خێرای تەشەنە کردنی ئەو نەخۆشییە وتی: لە حاڵێکدا کە لە کاتی تۆمار کردنی یەکەم تووش بوو بە ئە ونەخۆشییە تا کاتی تۆماری ١٠٠ هەزار حاڵەتی یەکەم ٦٧ ڕۆژی خایاند، لە ماوەی تەنیا یازدە ڕۆژدا ١٠٠ هەزار کەسی دیکە تووشی ئەو نەخۆشییە هاتوون و ژمارەی تووش بووان لە ماوەی ٤ ڕۆژدا پاش ئەوە گەیشتە ٣٠٠ هەزار کەس.

ناوبراو درێژەی دا: داوا لە خەڵک دەکەین لە ماڵەوە بمێننەوە و مەودای نێوان کەسەکان زیاد ببێتەوە و کەسە گوماناوییەکان بە ئەو نەخۆشییە کەرەنتین بکرێن تا وەکوو ڕێژەکە لەوە بەرزتر نەبێتەوە.

News ID 31663

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha