بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ حسێن شەهریار ڕایگەیاند: بە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ناوەندی پۆلیسی ۱۱۰، پۆلیس لە کوژرانی ژنێک لە یەکێک لە گەڕەکەکان ئەو شارە ئاگادار کرایەوە و دەستبەجێ پۆلیس چووە ئەو شوێنە.
ناوبراو وتیشی: بە ناردنی پۆلیسی زانیاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە و لێکدانەوەی لایەنەکان و پرسینەوە لە دراوسێکان دەرکەوت کە کوشتنەکە لە لایەن کوڕی ژنە ۶۰ ساڵانەکەوە ئەنجام بووە.
فەرماندەی ئینتزامی ماکۆ درێژەی دا: پۆلیس دەستبەجێ و کەمتر لە یەک کاتژمێردا شوێنی شاردنەوە کوڕە بکوژەکە و ژنەکەی ناسیەوە و دەستگیریانی کرد.
لە لێپرسینەوەکاندا کوڕەکە دانی بە کوشتنی دایکی دانا و بە پێی شایەت حاڵان ئەو ژنە لە لاین کوڕەکەیەوە و لە بەرزایی ۱۲ مەتری ماڵەکەی خراوەتە خوارەوە.

فەرماندەی پۆلیسی ماکۆ لە کوشتنی ژنێکی ۶۰ ساڵان لە ئەو شارستانە لە لایەن کوڕەکەیەوە هەواڵی دا.
News ID 31633
Your Comment