AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ٢٩ ١٩:٠٣

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان ڕایگەیاند:

نوێترین ئاماری تووشبونی کۆرۆنا لە کوردستان/ ٢٠٠ کەس گیرۆدەن

نوێترین ئاماری تووشبونی کۆرۆنا لە کوردستان/ ٢٠٠ کەس گیرۆدەن

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی وتی: ژمارەی تووش بووان بە کۆڤێد ١٩ لە کوردستان لە اموەی ٢٤ کاتژمیری ڕابردوو لە ١٨٩ ەوە بۆ ٢٠٠ کەس بەرز بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین رەزاعی وتی: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١١ حاڵەت بە ژمارەی تووش بووان بە کۆرۆنا لە ئاستی پارێزگای کوردستان زیادی کردووە کە ئێستا ژمارەی تەواوی تووش بووان  گەیشتووەتە ٢٠٠ کەس.

ناوبراو درێژەی دا: لە ٥٧٠ کەس تێست گیراوە کە لە ئەو ژمارەیە ٢٠٠ کەس تووش بوو دەرکەوت و ٣١١ کەسیان تووش نەبوون.

ناوبراو زیادی کرد: سەقز بە ٧٨ حەڵەتەوە زیاترین ئاماری تووش بووانی لە پارێزگای کوردستان هەیە، بانە بە ٤١ حەڵەت پلەی دووهەمی هەیە، سنە بە ٣٢ حەڵەت سێهەم و قەروە بە ١٣ حەڵاتەوە لە پلەکانی دواییدایە.

News ID 31606

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha